راگه‌یا‌ندراوی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان
هاونیشتمانییه به‌ڕێزه‌کان
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی سپای رزگاری کوردستان
کوڕان و کچانی باوک شه‌هیدی ریزه‌کانی رزگاری
به سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌کی زۆره‌وه مزگێنی ده‌ست به‌کار بوونی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستانتان پێ راده‌گه‌ێنین.
سپای رزگاری کوردستان، له هاوینی ساڵی 1358 هه‌تاوییدا دا، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لی رووخانی رێژیمی په‌هله‌وی و که‌شوهه‌وای ئازادی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له مه‌ڵبه‌ندی رووناکیی و ره‌سه‌نایه‌تی، هه‌ورامانی جوان و سه‌رکه‌ش، دامه‌زرا.
به‌ماوه‌یه‌کی که‌م پاش دامه‌زرانی سپای رزگاری کوردستان، هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد به پیاو و ژن و مناڵه‌وه عاشقانه ڕوویان تێکرد و لێی کۆبوونه‌وه. نیاز و ئاواتی ئه‌م هه‌زاران که‌سه هه‌روه‌ک هه‌وای بێگه‌ردی لانکه‌ی له دایکبوونی، پاک و خاوێن و پڕ له خۆشه‌ویستی کورد و کوردستان بوو.
سپای رزگاری کوردستان تا کاتی راوه‌ستانی چالاکییه‌کانی، به به‌ره‌نگاری دلێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی و وه‌شاندنی زه‌بری قورس و کاریگه‌ر له هێزه‌کانی دوژمن، هه‌ورامانی ره‌نگینی کردبووه، گۆڕستانێکی دیکه‌ی داگیرکه‌ران و به هه‌زاران که‌س له هێزه‌کانی ئێرانی هه‌ڵدێراوی شاخه به‌رز و گه‌ردنکه‌شه‌کانی کرد.
له ماوه‌ی 9 ساڵ خه‌باتی سپای رزگاری کوردستان و به‌ربه‌ره‌کانێ و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌ڕته‌ش و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی‌دا زیاتر له 700 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی رزگاری له پێناو به‌رگریی له کوردستان و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی کورد، شه‌هیدبوون.
به‌داخێکی گرانه‌وه له کاتێکدا رزگاریی ببووه هێزێکی تۆکمه و پێشمه‌ڕگه دڵسۆزه‌کانی سه‌ر و ماڵیان له پێناودا فیدا ده‌کرد و له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا خۆڕاگرانه راوه‌ستا بوو، به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیی و که‌موکووڕییه‌کانی ناوخۆیی و چاره‌سه‌رنه‌کردنیان، چالاکییه‌کانی تووشی چه‌قین و راوه‌ستان هات و ئه‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگانه‌ی که هێزه‌کانی دوژمنیان هه‌راسان کردبوو، له غه‌ریبیدا تووشی ئاواره‌یی و ژیانێکی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری هاتن. دژواری و ره‌نج و ئازاره‌کانی ئه‌م قۆناخه بارێکی وه‌ها قورسه که به سه‌ر و سیمای یه‌کبه‌یه‌کی رزگارییه‌کانه‌وه دیاره. به‌ڵام ده‌ردی سه‌رباری هه‌موو ده‌ردی رزگارییه‌کان ئه‌وه بوو که ره‌نجی خۆیان بێبه‌ر و هه‌ده‌ر چوو ده‌بینی. به‌و حاڵه‌شه‌وه،وره‌یان به‌رنه‌دا و به چۆکدا نه‌هاتن، ئیراده و باوه‌ڕیان وه‌ک که‌ژه‌کانی هه‌ورامان ڕاوه‌ستاو مایه‌وه و هیوای رۆژی هه‌ستانه‌وه و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان هه‌ر له دڵدا بوو.
ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه کۆتایی هاتووه؛ رزگارییه‌کان هه‌ستاونه‌ته‌وه و ته‌پ و تۆزی رۆژانی ئاواره‌یی و په‌ڕته‌وازه‌ییان له‌خۆ ته‌کاندووه؛ که‌وڵی دڵساردی و که‌ساسییان فڕێ داوه و به‌رگی نه‌به‌ردی کوردایه‌تییان پۆشیوه‌ته‌وه. به‌سه‌ر چوو، ئیتر سه‌رده‌می بێ که‌سیی بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانی رزگاری و بێ نازی کچ و کوڕه ناز لێشێواوه‌کانیان به‌سه‌ر چوو! رزگاری هه‌ستایه‌وه.
ئه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی رزگاری!
ئه‌ی هه‌ڵۆکانی ته‌ختی سانی و عه‌واڵان و کۆساڵان و ژاڵانه، حه‌ماسه خوڵقێنه‌کانی ته‌ته و هه‌سوون و داڵانی و پێڕۆسه‌م، قاره‌مانه‌کانی که‌ماجاڕ و قوله‌بروسکه و مامۆ و وڕێ و به‌رزیخاس!
ئه‌ی رێبوارانی رێگای شێخ ئه‌مین و ره‌حیم مه‌حمودی و حمه پیزه، هاورێیانی سه‌عدی حیسامی و غه‌فاری حه‌مه پیزه و سه‌عه‌کۆمه‌ڵه و ئه‌سکه‌نده‌ر ره‌زاوی و حاجی ئه‌سکه‌نده‌ر!
هاوسه‌نگه‌رانی حه‌مه دۆشکه و برایم ده‌ره‌کێ و که‌ریم وه‌جه و عابید خدری و عه‌زیز ره‌وانسه‌ری و حه‌مه‌سیاو!
میراتگرانی حاجی عه‌بڵا و ساڵح ساوجی ومه‌لا ره‌فیق و کامیل تۆفیق و حه‌سه‌ن قه‌مه‌رو حه‌مه‌لاو به‌گ و حسه‌ین حاجی حه‌مه عه‌لی!
تۆڵه ئه‌ستێنانی شه‌هیدانی کاکه خانی و تاوگۆزی!
ئه‌ی خاوه‌ن په‌یمانان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رزگاری!
له هه‌ر کوێن وه‌خۆ که‌ون. له ده‌ر به‌ده‌ریین یان له ماڵی خۆتان، له خاکی عاره‌بن یان له ئێران و ڕۆم؛ پۆشته و په‌رداخن یان رووت و ره‌جاڵ؛ له ئازادییدان یان له سووچی زیندان؛ جحێڵن ، ساغن یان پیر و زوورهان؛ هه‌ر چۆنن و له هه‌ر کوێن؛ ڕابن، ڕابن و هه‌ستنه سه‌ر پێ. هه‌ستنه‌وه، یه‌کتر بگرنه‌وه و سه‌روه‌رییه‌کانتان بژێننه‌وه؛ لووله‌ی چه‌که‌کانتان پاک که‌نه‌وه، سه‌ر و کاکۆڵی شێواوتان ده‌ق ده‌نه‌وه، جامه‌دانی و پووزه‌وانه و فه‌ره‌نجیه‌کانتان له به‌ر که‌نه‌وه، تاقم و فیشکدان ببه‌ستنه‌وه، پشت به خوای گه‌وره و هیمه‌تی شاهی نه‌قشبه‌ند بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شه‌هیدان و پاک کردنه‌وه‌ی نیشتمان له داگیرکه‌ر روو له رزگارییه‌که‌تان بکه‌نه‌وه.
کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان که هه‌ڵبژێردراوی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رۆژی 11.7.2008 ه، تا به‌ستنی کۆنفرانسی گشتی، ئه‌رکی فه‌رمانده‌یی رزگاریی له‌سه‌ره و کار و وباره‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات.
سپای رزگاری کوردستان له ده‌وری نوێی خه‌باتییدا که‌ڵک له ئه‌زموونی رابردوو وه‌رده‌گرێت، خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌و ئه‌زموونه به هێزتر ده‌کات و که‌موو کووڕی و خاڵه لاوازه‌کانیش پڕ ده‌کاته‌وه و به شێوه‌یه‌کی گونجاو له گه‌ڵ سه‌رده‌م و ئاستی گه‌شه‌ی کوردایه‌تی خۆی رێکده‌خاته‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کیی رزگاری رادانی داگیرکه‌ران له کوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافی دیارییکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورده له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. رزگاری ته‌نیا رێژیمی داگیرکه‌ر به دوژمنی خۆی ده‌ناسێ و هه‌موو حیزب و هێزه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌باتی کوردایه‌تی به دۆستی خۆی و خۆی به دۆستی وان ده‌زانێ؛ خوازیاری پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی و یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا له گه‌ڵ هه‌ر هێزێکیش ناکۆکیی و ناخۆشیی بووبێت، له‌لای خۆیه‌وه به نه‌بووی داده‌نێ و لاپه‌ڕێکی نوێی له گه‌ڵ هه‌ڵده‌داته‌وه. سپای رزگاری کوردستان له هه‌ر هه‌نگاوێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سزادانی کۆماری ئیسلامی و رێگریی له به ئه‌تۆمیی بوونی پشتیوانی ده‌کات. رزگاریی له نێوان به‌ره‌ی دێمۆکراسی و دژی تێرۆر و به‌ره‌ی تێرۆریزمی جیهانییدا له به‌ره‌ی دیموکراسی و دژی تێرۆردایه.
کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان لێی روونه که کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر هان له رێگای بووژانه‌وه و سه‌رپێ که‌وتنه‌وه‌ی رزگارییدا. به‌ڵام ره‌نج و زه‌حمه‌تی رابردوومان، سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌باتمان، خوێنی شه‌هیدانمان و فرمێسکی مناڵه‌چاو گه‌شه‌کانیان و ئاه و ناڵه‌ی دایکانی جه‌رگ سووتاویان و سه‌ره‌نجام بڕیاری لێبڕاو و ئیراده‌ی بووژانه‌وه‌ی رزگاری، ده‌که‌ینه هێز و وزه‌ی ته‌خت کردنی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی سه‌ر رێ و هه‌ڵگرتنی هه‌ر له‌مپه‌ڕێک.
بژی کورد،بژی کوردستان
کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان
25 پووشپه‌ری 1387
15ژولای2008
راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان بۆ کۆنفرانسی یه‌که‌م
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
خوشك و برایانی به‌رێز!
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی سپای رزگاریی کوردستان!
ئه‌ندامانی کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان!
له لایان کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستانه‌وه، پڕ به دڵ به‌خێرهاتنتان ئه‌که‌م بۆ کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان.
ئه‌م کۆنفرانسه بۆ ئێمه گرینگه‌ییه‌کی مێژویی هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر حیزب و رێکخراوێك، کۆنفرانس و کۆنگره‌کانی به لاوه گرینگ بێت، به‌ڵکوو له به‌رئه‌وه‌ی رزگارییه‌کان به‌م کۆنفرانسه جارێکی تر ژیانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پاش 20 ساڵ، بێده‌نگی و نه‌مان، هه‌ڵده‌ستنه‌وه سه‌رپا و ئه‌بووژێنه‌وه.
وه‌ك ئه‌زانن، 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌و که‌ش و هه‌وا سیاسییه‌دا که له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکهات، سپای رزگاریی کوردستان هاته دامه‌زران. رزگاریی به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش دامه‌زرانی بووه هێزێکی جه‌ماوه‌ریی و بێجگه له‌و 6 ــ 5 هه‌زار پێشمه‌رگه گیان له سه‌رده‌سته، ده‌یان هه‌زار جه‌ماوه‌ری له ده‌ور کۆبووه‌وه. سپای رزگاریی کوردستان له کاتێکدا گه‌شه‌ی ئه‌کرد و په‌ره‌ی ئه‌ستاند که له‌لایه‌ك به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ دوژمنێکی دڕنده و قین له دڵی وه‌ك کۆماری ئیسلامی ئه‌کرد و له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه بوو له به‌رامبه‌ر گیروگرفتی و گێچه‌ڵه‌کانی ناو خودی بزوتنه‌وه‌ی کورد دا بوه‌ستێ.
به‌ڵام به داخه‌وه له کاتێکا، سپای رزگاریی کوردستان ئه‌یتوانی زیاتر گه‌شه بکات و ده‌سکه‌وته‌کانی کار و تێکۆشانی خۆی بپارێزێ، پاش 9 ساڵ له مه‌یدانی خه‌باتدا نه‌ماو پێشمه‌ڕگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی به خۆیان و ماڵ و مناڵیانه‌وه تووشی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی له راده‌به‌ده‌ر ناخۆش و سه‌خت هاتن.
سپای رزگاری کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌دا که له خه‌بات و تێکۆشان‌دا بوو، نه‌خشێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له لێدانی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی و زه‌بری گورچووبڕی لێ ئه‌وه‌شاندن. ئازایه‌تی و فیداکاری و باوه‌ڕی رزگارییه‌کان به جۆرێ بوو که بڕێک جار شه‌ڕی نێوان سپای رزگاریی کوردستان و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌بووه شه‌ڕی جه‌بهه‌یی و شه‌ڕه‌که وه‌ک شه‌ڕی نێوان دوو حکوومه‌تی لێ ئه‌هات.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵ خه‌باته‌دا و له جه‌ریانی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان سپای رزگاریی کوردستان و ئه‌رته‌ش و جاش و پاسداره‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا 700 پێشمه‌رگه‌ی رزگاریی شه‌هید بوون و گیانیان له رێگای رزگاری کوردستان و پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی کورد به‌خت کرد. لێره‌دا و له‌م کۆنفرانسه‌وه، هه‌زاران سڵاو ئه‌نێرین بۆ گیای پاکی ئه‌و شه‌هیدانه، رۆحیان شاد بێت و گۆڕیان پڕ نوور بێت.
شه‌هید بوونی ئه‌م ژماره زۆره له پێشمه‌رگه‌کانی سپای رزگاریی کوردستان هه‌رچه‌نده خه‌ساره‌تێکی گه‌وره بوو بۆ گه‌لی کورد و بۆ سپای رزگاریی، به‌ڵام له عه‌ینی کاتا، قوربانی پاراستنی کورد و کورستان له ده‌سدرێژی بێگانه و سه‌ر‌مایه یه‌که‌ی به نرخن بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی سپای رزگاریی کوردستان.
ئه‌مرۆ رۆحی شه‌هیده‌کانمان ئاسوده‌یه که ئه‌بینن، جارێکی تر هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان رێگاکه‌ی ئه‌وان ئه‌گرنه‌وه به‌ر و کۆتایی به سه‌رده‌می فه‌رامۆشکردنی یاد و ناو و رێگا و ئامانجی ئه‌وان دێنن. ئه‌وان هه‌رگیز ئێمه‌یان نه‌ئه‌به‌خشی که بۆ هه‌میشه فه‌رامۆش کرایه‌ن. ئه‌وان هه‌رگیز گه‌ردنی ئێمه‌یان ئازاد نه‌ئه‌کرد که خوێن و ره‌نجی خۆیان به فیرۆ بزانیایه‌ت و دایك و باوك و ژن و مناڵیان، بێ یار و پشتیوان بوایه‌ن.
به‌ڵێ، پاش راوه‌ستانی تێکۆشانی سپای رزگاریی کوردستان و سڕانه‌وه‌ی له مه‌یدانی خه‌بات دا، خه‌باتکارانی رزگاری تووشی نه‌یامه‌تی گه‌وره‌هاتن. بێجگه له‌وه‌ی که هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ئازای ناچار بوون رێگای هات و نه‌هات بگرنه به‌ر و بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان که ئه‌ویش قه‌ت ژیانیان بۆ ئاسایی نه‌بووه، سه‌دان پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی سپای رزگاریی کوردستان، به ماڵ و مناڵیانه‌وه، به‌رپیلانی حکومه‌تی به‌عسیی عێراق که‌وتن و به‌ره و که‌مپی " ئه‌لتاش"ی پارێزگای رومادی راگوێزران. ئه‌مه بێجگه له کیمیابارانی بنکه و مقه‌ره‌کانی سپای رزگاریی که ده‌یان رزگاریی تیا شه‌هید بوون.
له‌و ساڵه دور و درێژ و سه‌ختانه‌دا که پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌کانی رزگاریی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و که‌س و کاره‌کانیان له‌و که‌مپه‌دا گوزه‌راندیان، به‌و هه‌موو ناخۆشی و زوڵم و سته‌مه‌وه که له‌لایان به‌عسییه‌کانه‌وه تووشی بووین، ده‌ردی گه‌وره و ئازاری کوشنده ئه‌وه بوو که ره‌نجی خۆمان به هه‌ده‌ر چوو و گه‌نجیی خۆمان به فیرۆ چوو ئه‌زانی.
له‌و ساڵه‌نه‌دا هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویستی و ئینتیما بۆ رزگاریی، له دڵی هیچ رزگاریه‌ك دا بۆ هه‌میشه و به ته‌واوی نه‌سڕایه‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌رباز بوون له‌و هه‌لومه‌رجه ناخۆشه، ژماره‌یه‌ك چوونه ریزی حیزبه‌کانی تره‌وه، ژماره‌یه‌ك سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت و روویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد و ژماره‌یه‌کیش خۆیان به قه‌زا و قه‌ده‌ر سپارد.
ئه‌مرۆ که رزگاریی هه‌ستاوه‌ته‌وه و خه‌ریکی خۆرێکخستنه‌وه‌یه، نه‌ك هه‌ر دڵی شه‌هیدانمان شاده، به‌ڵکوو ژن و پیاو، پیر و لاوی سپای رزگاریی کوردستان، لێره و له ناوخۆی وڵات و له ده‌ر‌ه‌وه‌ش شاییان له دڵدا ئه‌گه‌رێ. چونکه هه‌ستانه‌وه‌ی رزگاریی واتا گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌خسییه‌تی یه‌ك به یه‌کی رزگارییه‌کان، یانی نرخ دانان بۆ زه‌حمه‌ت و هیلاک بوون و فیدارییه‌کانیان، یانی ئه‌وه‌یکه، خوێن و ره‌نج و دڵسووتان و ئاواره‌ییمان به فیرۆ نه‌چووه.
بۆیه، ئه‌ی خوشك و برایانی ئازیزمان، شادبن، که‌یف خۆش بن، شادیی و زه‌ماوه‌ند بگێرن، که ئه‌وه سپای رزگاریی کوردستانه له مردن به هێزتره و له مه‌رگ راساوه و به‌گژ مه‌رگدا چووه.
به‌ڵام، هه‌ستانه‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان، هه‌ر له‌و کاته‌شدا، ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تی گه‌وره ئه‌خاته سه‌رشانی یه‌ك به یه‌کی ئێمه به بێ جیاوازی، ئه‌رکێکی گه‌وره ئه‌که‌وێته سه‌رشانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، ئه‌که‌وێته مل ژن و منداڵ و ماڵ و خێزانه‌کانیان، ئه‌که‌وێته سه‌رشانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانمان. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سپای رزگاریی کوردستان، هی ئێمه‌یه، هی هه‌موومانه، به هه‌موومان ئه‌بێ بیخه‌ینه‌وه سه‌ر پا و بیکه‌ینه‌وه به هێزه ئازا و لێهاتووه‌کوی جاری جاران. له‌م پێناوه‌دا که‌س نابێ نا‌ئومێد بێ، ئه‌بێ هه‌موومان ئومێدواربین، که‌س نابێ بڵێ من پیر بووم و په‌کم که‌وتووه، هیچ ژنێکی رزگاریی نابێ خۆی به‌که‌م بگرێ، منداڵه‌کانمان نابێ بێ ته‌فاوه‌ت و دووره په‌رێز بن، بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کان نابێ هه‌ر چاویان له ئێمه بێ. هه‌ستانه‌وه‌ی رزگاری و سه‌رپاخستنه‌وه‌ی و کردنه‌وه‌ی به هێزه قاره‌مانه‌که‌ی جاران و ژیاندنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌کانی " پیرۆسه‌م" و " به‌رزیخاس" و " قه‌ڵای مامۆ" و " مله‌ی ئه‌سپ"و" که‌مه‌ره سووره"و " قه‌لێ"و " ژاڵانه"و" سه‌کۆ"،"عه‌واڵان" و " زه‌رده‌ڵه"، " قه‌ڵا بروسکه"، زڕه‌وه" و " داڵانی"، "وه‌زه‌را"،" پلوولێ"و"که‌مانجه‌ڕ"و"حاجیه ڕا"و " هه‌سوون" و"هه‌یات"وهتد ئه‌رکی هه‌موومانه و هه‌موومان ئه‌بێ تێیدا به‌شدار بین.
سپای رزگاریی کوردستان سه‌رمایه‌کی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وی له‌پشت سه‌ره‌وه هه‌یه. بێجگه له خوای گه‌وره و هیمه‌تی شاهی نه‌قشبه‌ند، ئێمه‌ی رزگارییه‌کان 9 ساڵ مێژوی خه‌بات و ده‌یان چیرۆکی ئازایه‌تی و فیداکاری و خوێنی سه‌دان هاوسه‌نگه‌رمان له پشت سه‌ره‌وه‌یه.
خۆشك و برایانی خۆشه‌ویستم:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سپای رزگاریی کوردستان، 9 ساڵ له خه‌باتێکی بێ‌وچان و ئازایانه‌دا بوو له دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ریی کۆماری ئیسلامی به‌ڵام تووشی نسکۆ و که‌وتنێکی کاره‌سات بار هات. به‌راستی ئه‌و که‌وتنه بۆ سپای رزگاریی کوردستان، کاره‌سات بوو و بووه هۆی گه‌لێك مه‌ینه‌ت و چه‌رمه‌سه‌ر‌یی.
لێره له‌م کۆنفرانسه‌دا، پێویسته راشکاوانه باس له هۆکاره‌کانی ئه‌و که‌وتنه‌مان بکه‌ین. ئه‌وه‌ی به سه‌ر ئێمه هات موقه‌ده‌ر نه‌بوو، چاره‌نوسمان نه‌بوو، به‌ڵکوو له ئاکامی کۆمه‌ڵێك که‌م و کووڕی و هه‌ڵه‌ی سیاسیی و ته‌شکیلاتی و بگره خه‌یانه‌تی ژماره‌یه‌ک که‌سه‌وه بوو. چۆن ئه‌بوو هێزێك که هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدای هه‌بوو و به‌رامبه‌ر هێزی دوژمن، شه‌ڕی جه‌بهه‌ی ئه‌کرد، وابکه‌وێ و ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر بێ. هیوادار و داواکارم کۆنفرانس، بتوانێ له هۆکاره‌کانی بکۆلێته‌وه و ئاکامی باشی لێوه‌ربگرێ. له ڕوانه‌گه‌ی ئێمه‌وه هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی رزگاریی ئه‌وه بوو که سه‌ره‌رای هه‌بوونی ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی دلسۆز و به کار، قه‌ت ته‌شکیلاتیکی پێشکه‌وتووی ساز نه‌کرد . هه‌ر بۆیه که‌ڵک له توانای ئه‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامه به‌کارانه وه‌رنه‌گیرا و کار و به‌رپرسایتیه‌کان بۆ بڕێ که‌سی هه‌لپه‌رست و نه‌زان و ده‌ستو پا سپی قۆرخ کرابوو.
خۆشک و برایانی رزگاری!
ئامانجمان له پێداچوونه‌وه به رابردوومان و ده‌ستنیشان کردنی هه‌ڵه و که‌م کوڕییه‌کان ته‌نیا بۆ گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی رابردوونیه. به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یه که رابردوو بکه‌ینه چرایه‌ك بۆ رۆشنکردنه‌وه‌ی رێگای داهاتوومان و ئیتر قه‌ت رێگا نه‌ده‌ین که‌سانێک به سه‌ر سپای رزگارییدا زاڵ بن که ره‌نجمان به خه‌سار به‌رن و خه‌یانه‌تمان پێبکه‌ن.
خوشك و برایانی ئازیز!
ئه‌بێ باشمان لێ حاڵی بێ که ئێمه له چ قۆناخێکی خه‌باتمانداین و به پێی قۆناخه‌که‌مان و هه‌لومه‌رجمان ئه‌رکه‌کانمان دیاری ئه‌که‌ین.
قۆناخی ئه‌مرۆی سپای رزگاریی قۆناخی هه‌ستانه‌وه و خۆ سازدانه‌وه و خۆ رێکخستنه‌وه‌یه. ئێمه له پڕ و کت‌وپڕ ناتوانین 20 ساڵ مه‌رگ و نه‌مانمان قه‌ره‌بوو بکه‌ینه‌وه. ئه‌بێ زۆر به تاقه‌ت و له سه‌ره‌خۆبین. ئه‌بێ زۆر پشوو درێژ بین. ئه‌بێ بزانین که ئێمه له تابووتی مردن هه‌ستاوینه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌بێ قه‌ڵای رزگاریی خشت به خشت و به‌رد به به‌رد دانێینه‌وه. ئه‌بێ به کۆڵ و مێشك و بازووی خۆمان دیواری ئه‌م قه‌ڵایه له دابنێینه‌وه.
گومان له‌وه‌دا نییه که هه‌رچه‌ند رێگامان سه‌خت و دژوار و پڕ که‌ندو کۆسپه، به‌ڵام له‌م رێگایه‌دا سه‌رئه‌که‌وین و به ئاوات ئه‌گه‌ین. مه‌ڵێن ژماره‌مان که‌مه و پێمان ناکرێ، مه‌ڵێن ئیمکاناتمان نییه و ناتوانین، مه‌ڵێن هه‌لومه‌رج دژواره و رێگامان سه‌خته. به‌ڵێ ئه‌وانه هه‌مووی ڕاستن، به‌ڵام له بیرتان بێ که ئه‌وه ئیراده و بڕیاری ئینسانه‌کانه که چاره‌نووسسازه. مادام ئێمه به یه‌ك دڵی و یه‌کده‌ستی و به دڵ‌پاکی و خاوێنی، ده‌ست و ئیراده‌مان یه‌ك بێت و هه‌موومان رزگاریمان خۆش بوێت و نه‌ترسین، هه‌ر ئه‌گه‌ینه ئه‌نجام و هه‌ر سه‌ر ئه‌که‌وین.
بۆیه له قۆناخی ئه‌مرۆماندا، ئه‌بێ دروستکردنه‌وه‌ی قه‌ڵای روخاوی سپای رزگاری له دڵ و ده‌ره‌ونی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین. ئه‌بی هه‌ر که‌سێ رزگاریی له دڵی خۆیه‌وه و له‌لای خۆیه‌وه دروست بکاته‌وه. ئه‌بێ هه‌ر جۆره دوو دڵی و نیگه‌رانی و نائومێدییه‌ك له دڵدا نه‌هێڵین. ئه‌بێ هه‌ر که‌س له پێش دا له دڵی خۆ‌یا رزگارییه‌کی به باوه‌ڕ بێت جا تماشای که‌سانیتر بکات.
ئه‌م قۆناخه زیاتر له هه‌ر کاتێکی تر خۆشه‌ویستی و هاو دڵی و هاوپه‌یمانی و یه‌کێتی له ئه‌ندامانی سپای رزگاریی گه‌ره‌که. ئێمه به یه‌ك بوون و یه‌کدڵی ئه‌توانین ر